ئەنوەر حسێن
نۆ مەترسیی گەورە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکەن
بۆ هەر وڵات و هەرێمێک کۆمەڵێک پێوەر هەن، ئاماژەن بۆ ئارامی و سەقامگیری، وەک (ئاسایش و ئارامیی دەرەکی و ناوخۆیی، نەبوونی دیاردەی تیرۆریزم، کۆنترۆڵی سنوورەکان، رێگری لە بازرگانیکردن بە: مادەی هۆشبەر و چەک و شوێنەوار، سپیکردنەوەی پارە، بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەکان و منداڵ و ...هتد).
گەر ئەوانە ئاماژە باشەکان بن، رێکپێچەوانەی سەرهەڵدان و بوونی ئەم دیاردانە، مانای وایە ئەو دەوڵەت و حکومەت و هەرێمە سەقامگیر و ئارام نییە و مەترسیی لەسەرە.
کورتەی مەبەستەکەم ئەوەیە، هەرێمی کوردستان زۆرینەی ئەم دیاردە مەترسیدارانەی هەیە و بەرۆکی گرتووە و مەترسیی جدیی لەسەر دروستکردووە. هەرچەندە گرفتەکە بوونی ئەم مەترسییانە نییە، بەڵکو هەوڵی جدی و پۆڵاین و پەرۆشانە نادرێت بۆ رێگەپێگرتن، سنووردارکردن، رووبەڕووبوونەوە و کۆتاییپێهێنانیان. دەکرێت هەندێک لەو مەترسییانە بریتی بن لە:
1.تیرۆر:
تیرۆر وەک مەترسییەکی ئەمنی هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات، سەرچاوەی ئەم هەڕەشە تیرۆریستییانەش لەلایەن داعش، تورکیا و ئێرانەوەیە. تەنها لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زیاتر لە (50) سەرکردە و کادیری پەکەکە و پەیەدە لە سلێمانی و هەولێر، لە لایەن تورکیاوە تیرۆر کراون، چەندین ئەفسەر و هاوڵاتی لە لایەن داعشەوە تیرۆرکراون و ئەو مەترسییانە تا دێت زۆرتر و زیاتر دەبن، بەتایبەت داعش، کە شانە نووستووەکانی لە هەرێمی کوردستان جێگەی مەترسی و نیگەرانییە و وەک هاوڵاتیی ئاسایی خۆیان حەشار داوە.

2.بازرگانیی مادەی هۆشبەر
ئامارەکان دەڵێن: وڵاتی چیک سنووری تێپەڕبوونی مادەی هۆشبەرە بۆ هەموو ئەورووپای خۆرئاوا، بەڵام ئێستا هەرێمی کوردستانیش لەبەردەم مەترسیی گەورەی ئەم بازرگانییەدایە، لە زۆرینەی شوێنەکانی سلێمانی و هەولێر دەتوانیت مادەی هۆشبەر و دەستبخەیت و خەڵکێکی زۆر و گەنجان بە تایبەتی ئالوودە بوون، لە سنوورەکانی ئێرانەوە بازرگانی پڕدەستکەوتی لێ بەڕێوە دەچێت، باس لەوەش دەکرێت بەشێک لەم مامەڵە خیانەتکارانەیە بە پشتیوانیی بەشێک لە بەرپرسانی هەرێم دەکرێت، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا تاوانە.

3.جاسوسی:
هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا، سەدان جاسوسیان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تەراتێن دەکەن، بەتایبەتیش لە شارە سنوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە پێدانی پارە و ئیمتیازێکی کەم، بۆ جاسوسیکردن بەسەر ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکانیان لە هەرێم و زۆر جاریش بەسەر خودی حکومەتی هەرێمەوە.
جودا لە بوونی تۆڕی مەترسیداری داعش لە سلێمانی و هەولێر، سەرەڕای چاودێریکردن و دەستگیرکردنیان، بەڵام خزێنراونەتە ناو زۆرینەی گەڕەکەکانەوە و جێگای مەترسیی و تیرۆر و تەقینەوەشن.

4.بازرگانیی شوێنەوار:
لە هەرێمی کوردستان بازرگانیی بە شوێنەواری شوێنە مێژووییەکانی کوردستان و هەڵکۆڵین و بەتاڵانبردنی ئەو شوێنەوارە مێژوویی و دەگمەنانە نەک هەر هەیە و بەربڵاوە، بەڵکو بووەتە جێگەی مامەڵەی ئەم بازرگانییە ناشەرعی و مەترسیدارە.

5.بازرگانیی چەک
هێنانی دەمانچە، چەکی سووکی جۆراوجۆر، فیشەک و تەقەمەنیی جۆراوجۆر، لە رێگەی سنوورەکانەوە، بە ناوی هێزی پێشمەرگە و بازرگانیکردن پێوەی لە ناوخۆ و سنوورەکانی دەرەوەی هەرێم و عیراق، مەترسییەکە بووەتە هۆی ئەوەی هەموو کەس چەکی پێبێت و رۆژانە خەڵکێکی زۆر ببنە قوربانی. کە ئەم بازرگانییە لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و عیراقەوە، لەلایەن بازرگانی جۆراوجۆرەوە دەکرێت، یان لە رێگەی منداڵی بەرپرسەکانەوە، چەک و دەمانچە لە بەرازیل و کرواتیا و پێشتریش لە ئۆکرانیاوە دەهێنرانە ئەم وڵاتەوە و بە نرخێکی خەیاڵی لە هەرێم و عیراق دەفرۆشرێن.

6.سپیکردنەوەی پارە:
یەکێکی تر لە بازرگانییە ناشەرعییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن هەندێ کەسایەتی و کۆمپانیای ناوخۆییەوە ئەنجام دەدرێت، یان ئاڵوگۆڕ بەو چەکە بانکییانەی کە پێشتر لە سلێمانی و هەولێر بەشێوەیەکی ناشەرعی مامەڵەیان پێوە دەکرا لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە رێککەوتن لەگەڵ بانک و وەزارەتەکان. بەم کارەش دراوی قورس بەشێوەیەکی ناشەرعی لە هەرێمی کوردستان دەچێتە دەرەوە و دراو و ئابووریی کوردستان تووشی داڕمان و داتەپین دەکات.

7.بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ و منداڵان:
مامەڵە و بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ وەک زۆرێک لە وڵاتانی دنیا، لە هەرێمی کوردستانیش لەڕادەبەدەر رەواجی هەیە، بازرگانیکردن بە گورچیلە، گون و بەشەکانی تری جەستەوە، هاوکات بازرگانیکردن بە منداڵانەوە، دیاردەیەکی هێندە مەترسیدارە، کە بە تەواوی شیرازەی کۆمەڵگە دەشێوێنێت. ئێستا خەریکە نەخۆشخانەکانی هەرێم و عیراق دەبنە وێستگەی بەیەکگەیاندنی کڕیاران و فرۆشیارانی ئەندامانی جەستە، بەتایبەت گورچیلە و گون و ...هتد.

8.بەزاندنی سنوورەکان:
سنوور و سەرەوەریی وڵات، لای هەر دەوڵەتێک پیرۆزە، بەڵام بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە بە بیانووی بۆردومان و هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر پەکەکە، شنگال، مەخموور، کۆمەڵە و دیموکرات، هیچ پیرۆزییەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەهێشتووەتەوە، بووەتە مەترسییەکی گەورە و حکومەتی هەرێم دەستەوەستانە کە رەنگە رووداوی خراپتریشی لێ بکەوێتەوە. وەک چۆن هەڕەشەی بۆردوومانی گەڕەکەکانی شارەکانی سلێمانی و هەولێر دەکرێت بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگای ئەو هێزانە.

9.ئەجێندای سایبرێنتی و سۆشیاڵ میدیا:
ئەگەر سنوورە زەمینی و ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان، گیرۆدەی ئەو هەموو بازرگانییە ناشەرعییە بن، لەهەمانکاتدا مەترسییەکی تریش ئەو هێرش و پیلانگێڕییە بە بەرنامە و ئەجێنداسازییەیە کە لە رێگەی فەزای سایبرێنتی، کەناڵی میدیایی، سۆشیاڵ میدیایی ناسراو و فەیک، ئاڕاستەکراو لە ناوخۆ و سنوورەکانی دەرەوەی هەرێم، بووەتە هۆی نانەوەی پشێویی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ تێکدانی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و کولتووری و فەرهەنگی و میدیایی لە هەرێمی کوردستان، کە زۆرتر لە بازرگانیی مادەی هۆشبەر و چەک و تیرۆر و بازرگانییە ناشەرعییەکانی تر، خۆ دەکات بە گوێی هەموو تاکێکی کۆمەڵگەی کوردستان و هەموو ماڵێکدا و تێریان دەکات لە زانیاریی چەواشەکارانە و نادروست و بێئیتیک و بێ مۆڕاڵ، یاریدەدەریشە بۆ زەمینەخۆشکردن بۆ ئەو بازرگانییە ناشەرعییانە و ئەو مەترسییە ئەمنییانەی کە لەسەرەوە باسمکردن، بۆیە ئەو هێرشە میدیاییە بێ ناسنامەیە، هەر ئێستا کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی دەرکەوتووە و زیانی گەورە بە خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

چەند ناخۆشە مرۆڤ ئەم دێڕانە بنووسێت! ئەم واقیعە تاڵە چەند سەختە، هەزم بکەیت و لە وڵاتێکدا بژی ئەم هەموو مەترسییە دەورەی دابێت، بەڵام رۆژ بە رۆژ هەست بە مەترسیی زۆر گەورەتر بکەیت. پێمناخۆشە شارەکانم، هەرێمەکەم، وڵاتەکەم تووشی ئەم هەموو مەترسییە گەورانە ببێتەوە و ببێتە مەترسیی بۆ سەر هەرێم و ئەزموونی حوکمڕانیی کوردستان، بەڵام بە داخەوە ناکرێت گومانت هەبێت کە ئەم هەموو بازرگانی و مەترسییانە بەبێ ئاگاداریی بەشێک لە بەرپرسان بەڕێوەبچێت، ئەمەیە مەترسییە گەورەکە.
تکایە فریای هەرێم بکەون، ئێرە "چیک" و "مەکسیک" و "ئۆگەندا" نییە، تەنها بابەتەکە بازرگانیکردن بێت، ئەوەی ئێرە پلانە، بۆ پیلانگێڕییەک دژ بە هەرێمی کوردستان. پلانێکە بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەم بازرگانییە ناشەرعییانەوە، کە جگە لە هەرێم، عیراقیشی تێوەگلاوە و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش بە دەست ئەم دیاردانەوە دەناڵێنن، بەڵام هەرێمی کوردستان بەرگەی ئەم پیلانگێڕییانە ناگرێت. سەرنجەکانی منیش بۆ ئەوەیە کە هەم حکومەت رێکاری پێویست بگرێتە بەر، هەم هاوڵاتییانی کوردستانیش وشیاربن و نەکەونە داوی ئەم پیلانگێڕییانەوە. سەرەڕای ئەوەش دەزانم کە سەدان کەس لە زیندانەکانن بەو تۆمەتانە، بەڵام ئەوانە هەموو کارەکتەرە سەرەکی و کاریگەرەکان نین.
بۆیە نابێت ئەم وڵاتە بکرێتە قوربانیی چەند بازرگان و بەرپرسێکی بێ مۆراڵ و چاوچنۆک.
خ.غ