راپۆرت

چیرۆکی ئەو پزیشکەی شوێنی بنلادنی ئاشکرا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیرۆکی ئەو پزیشکەی شوێنی بنلادنی ئاشکرا کرد
مەودا میدیا-

دكتۆر شاكیل ئەفرێدی، پیاوێک کە سزای 33 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپینراوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، پیاوێک کە دەوترێت دەستی هەبووە لە ئاشکراکردنی شوێنی ئوسامە بنلادن. 

چیرۆکەکە بەم شێوەیە دەست پێ دەکات؛ دكتۆر شاكیل ئەفرێدیی لە ناوچەیەکی ئەفغاندستان پێکوتەی دژ بە ڤایرۆسی جگەری بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکردووە، هەواڵگری ئەمەریکا گومانی هەبووە بنلادن لەو ناوچەیە خۆی حەشاردابێت، ئەمەریکییەکان داوا لە پزیشکەکە دەکەن بە هەر جۆرێک بێت خۆی بگەیەنێتە ئەو ماڵەی کە گومنیان لێ کردوو.

داوایان لێکرد کە نموونەیەک لە خانەیەکی زیندووی ئەو ماڵە بهێنێتە دەرەوە، پزیشکەکە ئەو کارەی کرد، بەهۆی ئەوەوە پشکنینی DNA کرا و دەرکەوت بنلادن لەوێ دەژی.

دواتریش ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسامانیی نهێنیدا شوێنی مانەوەی بنلادنی کردە ئامانج و کۆتایی بە ژیانی گەورەترین تیرۆرستی سەردەمی خۆی هێنا.

بەڵام چەند رۆژێک دوای کوژرانی بنلادن، حکومەت پزیشکەکەی دەستگیرکرد، تۆمەتباریان کرد بە سیخوڕیکردن بۆ بێگانە، دادگا سزای 33 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، تائێستا 10 ساڵ لە سزاکەی بەسەربردووە.

بەگوێرەی وتەی پارێزەرەکەی، دكتۆر شاكیل ئەفرێدیی لە زیندانێکی دوو مەتریدایە و لە مانگێکدا دوو جار کەسوکاری دەتوانن سەردانی بکەن.

زیندانی پزیشکەکە تاکەکەسییە و لەکاتی سەردانی کەسوکاریشیدا رێگەیان پێ نادرێت بە زاراوەی ناوچەیی تایبەت بە خۆیان قسە بکەن.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری پاکستانی، سەبارەت بە کەیسی پزیشکە سیخوڕەکە، دەڵێت "سیخوڕیکردن بۆ بێگانە تاوانێکە کە لێخۆشبوونی نییە".

رووداوەکە کاریگەری گەورەی لەسەر خەڵکی پاکستانیش داناوە، ئێستا کلتوورێک درووستبووە لەوێ کە هیچ دەرمان و ئامراز و ئامێرێکی ئەمەریکی بە گونجاو بۆ بەکارهێنان نازانن، چوونکە پێیان وایە کە ئەمەریکا بە مەبەست بۆی ناردوون تا سیخوڕییان بەسەرەوە بکات.

هەرچەندە نزیکەی 10 ساڵ لە سزای ئەو پزیشکە تێپەڕدەبێت کە تۆمەتبار کرا بە سیخوڕی، بەڵام تا ئیستاش دادگا هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆی باوەڕهێنی بڵاونەکردووەتەوە لەبارەی کەیسەکەوە.

ئەمەریکا چەندین جار هەوڵی داوە لەڕێگەی دیل بە دیلەوە پزیشکەکە ئازاد بکات، بەڵام حکومەتی پاکستان ئەوەی رەتکردووەتەوە و ئامادە نییە پزیشکەکە ئازاد بکات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن