عیراقی

دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دواخرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند، بریاریانداوە پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن بخرێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەڵام مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لە 12ی ئەیلولەوە دەست بە دەوام دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پەروەردەی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "بڕیادراوە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و خوێندنی ناوپۆل لە وڵات كە ساڵانی رابردوو لەسەرەتای مانگی ئەیلولدا دەستیپێدەكرد، لەم ساڵدا بخرێتە دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران كە لە 10-10-2021 بەڕێوەدەچێت".

ئەوەشی خستووتەڕوو "بڕیاردراوە لە 12ی ئەیلولەوە مامۆستایان و كارمەندانی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2021- 2022 دەستبەكاربكەنەوە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان