راپۆرت

تورانچیەت؛ هەموو شتێک لەپێناو نەژادپەرستیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورانچیەت؛ هەموو شتێک لەپێناو نەژادپەرستیدا
مەودا میدیا-

هەموو شتێک لەپێناو نەژاددا و هەموو تاوانێک لەپێناو بەهێزکردنیدا، ئاراستەیەکی نەژادپەرستیی کە ئێستا خاوەنی 13 دەوڵەتە، ئەوان؛ ئیسلام، دەوڵەت، مەزهەب و هەموو شتێکی تر بەکاردەهێنن بۆ بەهێزکردنی رەگی نەژادپەرستی.

تورانچی نازناوی ئەو کەسانەیە کە بە هەستێکی نەژادپەرستانەوە دەست بە تورکبوونی خۆیانەوە دەگرن و کار بۆ بەهێزکردنی دەکەن و هەموو شتێک دەخەنە خزمەتییەوە.

چارەکی سێیەمی سەدەی 19 سەرەتای سەرهەڵدانی ئەو ئاراستە نەژادپەرستییە بوو، تورکەکانی قەفقاز، لە ژێر دەستی روسیای قەیسەردا بوون، ئەوان کۆبوونەوە و هەستە نەژادپەرستانەکەی خۆیان بە سیاسەتی فراوانخوازیی عوسمانی موتوربە کرد و دواجار تورانچێتی لێدەرچوو.

ئەوانەی خۆیان بە تورانچی دەزانن، پێکدێن لە پێنج کۆمەڵەی سەرەکی؛ ساموئید، توتغوز، مەغۆل، تورک و فنلاندی ئویگوری .

بیری توندڕەوی و نەژادپەرستی تادەهات لەناو تورانچییەکاندا گەشەی دەکرد، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە خاکی تورکیا هی تورکەکانە و نابێت هیچ نەتەوەیەکی تر لەسەر ئەو خاکە بژی.

هەر لەسەر ئەو بنەمایە ساڵی 1915ڕەشەکوژی یۆنانی و یونتوسی و ئەیوانی و سریانی و چەن نەتەوەی دیکە لە تورکیا ئەنجامدرا.

تورانچییەکان دەیانوت بەو کارە "ماڵی خۆمان لە دوژمنان باکژدەکەینەوە" ئەرمەنەکانیان کۆمەڵکوژ کرد و کوردەکانیان ناونا تورکی چیانشین.

کار گەیشتە ئەوەی تورانچییەکان خۆیان بە باڵاتر لە دەوڵەت و شارستانییەتی عوسمانی بزانن.

دەیانوت عوسمان ئەفسەرێکی سوپا گەورەکەی تورک بووە، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەو زمانەی عوسمانییەکان پێی دەدوێن تێکەڵەیەکە لە عەرەبی، فارسی و فەڕەنسی.

تورانچییەکان زمانی تورکیی زاراوەی ئەستەنبوڵیان کردە زمانی سەرەکی خۆیان، روویان بەرەو شارستانییەتی ئەوروپا وەرچەرخاند، دەیانوت دڵمان تورکییە و مێشکمان ئەوروپی، بانگی ئاینی ئیسلامییان کرد بە تورکی، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەو کەسەی تورکی نەزانێت ناچیتە بەهەشت، زۆرێک لە پیاوە ئاینییەکانیان فەتوای جیهاد و کوشتنی مەسیحییەکانیان دەرکرد.

تورانچییەکان ئێستا خاوەنی 13 دەوڵەتی سەربەخۆن؛ تورکیا، داغستان، ئوزبەگستان، ئازەربایجان، قەرغیستان، قازاغستان، تورمانستان، ھەنگاریا، بولگاریا، فنلاند، سیبریا، مەنگۆلیا و جۆرجیا لەو دەوڵەتانەن.

هەر هێندە نییە، بەشێک لە خاکی وڵاتانی وەکو؛ ئێران، خوراسان، خیو، بوخارا، فولگا و ھەشتەرخان بە خاکی خۆیان دەزانن.

ئێستا نەژادپەرستانی تورانچی، خۆیان بۆ قۆناغیکی نوێی پەلاماردان و هێرش بۆ سەر نەتەوەکانی تر ئامادە دەکەن، پێدەچێت سێ تا 10 ساڵی تر بە سەختی گەڕێکی تری هێرشی تورانچییەکان بۆ سەر نەتەوەکانی تر دەستپێبکاتەوە.

 

Qaiwan
Qaiwan