خەڵەف غەفور
جەهەپە و باسكردنەوەی چارەسەری دۆزی كورد
1
رۆژی 2ی ئەیلولی 2020 كەمال كڵیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری-جەهەپە لەبارەی چارەسەركردنی دۆزی كوردەوە وتی "سیستمی ئەردۆغان شكستیهێناوە لە چارەسەركردنی دۆزی كورد". ئەو لێدوانەی كڵیچدار ئۆغڵو لەسەروبەندی كۆمەڵێك گۆڕانكاری و رووداودایە كە زۆرێك لە لایەنەكانی دووچاری وەرگرتنی هەڵوێستی جیاواز پێشووتریانی كردووە، بەڵام ئەگەر لەسەر ئاستی گوتاریش بێت تا ئەندازەیەك ئەرێنییە.
2
جەهەپە لە ساڵی 1919 بەنهێنی وەكو بەرەیەكی رزگاریی نیشتمانی دامەزراوە، دوای سەركەوتنی لە جەنگی رزگاری لە ساڵی 1923 وەكو دامەزراوەیەكی سیاسی خۆی راگەیاند و بەدوای ئەوەشدا كۆماری توركیایان دامەزراند و كۆتایی بە دەوڵەتی عوسمانی هات.
لە مێژووی سیاسیی جەهەپەدا هەڵێسان و شۆڕشەكانی كورد سەركوتكراون، بەپێی مادەی سێیەمی دەستووری توركیا كە سەرەڕای 19 هەمواركردنەوە دەستكاریی نەكراوە هاتووە "توركیا یەك نەتەوە، خاك و ئاڵای هەیە"، بەڵام بەنزیكەیی لە ساڵانی 2008ەوە جۆرێك لە نەرمە هەڵوێست دەخەنەڕوو بەرانبەر كورد.
3
دەنیز بایكال، سەرۆكی پێشووی جەهەپە ساڵی 2010 بەهۆی سكانداڵێكی سێكسییەوە وازی لە سەرۆكایەتیی پارتەكەی هێنا، ئەو پرۆژەیەكی 14 خاڵی بۆ گرنگیدان بە ناوچەكانی باشووری ئەنادۆڵ- باكووری كوردستان خستەڕوو، بەڵام ناوەڕۆكی پرۆژەكە بۆ شوناسپێدانی سیاسیی دۆزی كورد نەبوو هێندەی ئەوەی گرنگیدان بوو بە لایەنی ئابووریی ناوچەكە كە ئەوە نەك تەنها بۆ كورد باش دەبوو، بەڵكو بۆ هەموو خەڵكی ناوچەكە باش دەبوو.
4
31ی ئاداری 2019 هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا ئەنجامدرا، ئەوە بوو بە سەرەتای لێكنزیكبوونەوەی زیاتری جەهەپە و پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپە، لەو هەڵبژاردنەدا پارتی داد و گەشەپێدان-ئەكەپە تووشی شكست بوو بەهۆی لەدەستدانی هەردوو گەورە شارەوانی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ.
لەو هەڵبژاردنەدا جەهەپە و ئی پارتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نەتەوەدا پێكەوەبوون، بەڵام دەنگەكانیان بەس نەبوو بۆ بردنەوە، بەپێی چاودێرانی سیاسی هەدەپە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەكی رانەگەیەنراودا بووە پشتیوانی سەركەوتنی جەهەپە و دەنگەكانی بوونە هۆكاری شكستی ئەكەپە كە ئەوەش بۆ سەرۆك ئەردۆغان قبوڵكراو نەبوو.
5
پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی پێشوەختە دەكەن، سەرۆك ئەردۆغان ئەوە رەتدەكاتەوە، هێشتایش ئەگەری ئەوە هەیە هەڵبژاردنەكە پێشبخرێت، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە لە ساڵی 2023 ئەنجامدەدرێت.
ئەكەپە ئاستی جەماوەرێتی كەمیكردووە، قەیرانی ئابووریی هەیە، رێژەی بێكاری زۆرە، نزیكەكانی خۆی لێی جیابوونەتەوە و پارتییان دروستكردووە، لە دەرفەتی وادا زۆرینەی پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن سوورن لەسەر ئەوەی بەربژێرێكی هاوبەش بۆ ركابەریی ئەردۆغان دابنێن بۆ ئەوەی سەركەون بەسەریدا و ئەوەش بەنزیكەیی چاوەڕوان كراوە.
6
جەهەپە دەزانێ دەنگی كورد یەكلاییكەرەوەیە، دیتی ئەردۆغان بە دەنگی كورد و بەهۆی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد ساڵانێكی زۆر سەركەوتنی گەورەی بەدەستدەهێنا، لە لایەكی دیكەیشەوە دۆزی كوردی چووەتە ئاستێكی جیهانی، ئەمەریكا و زۆرینەی وڵاتانی جیهان داوای بە ئاشتییانە چارەسەركردنی دۆزی كورد دەكەن، هەروەها پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپە و پارتە كوردییەكانی پێشووتریش توانیویانە نموونەیەكی تائەندازەیەك واقیعيى سیاسەتكردن پێشكەش بكەن، دەرفەتێكی باشە جەهەپە دەستپێشخەريی چارەسەركرددنی دۆزی كورد بكات و بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا سوودی لێ ببینێت.
خ.غ