کوردستانی
داواکارییەک ئاراستەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان و عیراق دەکاتەوە کە بەکارهێنانی خاکی بیلاڕوسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەوپەڕی مەترسیدایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2021 دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند "دەزگای لوتکە ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی کوردستان و عیراق دەکاتەوە کە بەکارهێنانی خاکی بیلاڕوسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەوپەڕی مەترسیدایە و بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە هێندەی دیکە مەترسیدار دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا سەدان خێزانی کورد و عیراقی لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیا گیریان خواردووە و بێ نان و بێ ئاو ماونەتەوە. هاوکات چەندین کەس ژیانیان لەدەست داوە بەهۆی سەرما و بێ نان و ئاوی و نەخۆشییەوە".

باسی لەوەشکردووە "دەزگای لوتکە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عیراقی (وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، وەزارەتی دەرەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراق) لەسەر هێڵ دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە گیریان خواردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێنرێنەوە".
ئەوەش هاتووە "داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان دەکەین بە هیچ جۆرێک نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو گروپ و تاقمانەوە کە هانتان ئەدەن لەڕێگای بیلاڕوسیاوە بگەنە خاکە ئەوروپا و ژیانی خۆتان و منداڵەکانتان مەخەنە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی جددی. هەروەها داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین رۆڵی ئیجابیی خۆیان بگێڕن بۆ رێگری کردن لە کارەساتی مرۆیی".
س،ر
س،ر
بیروڕا