کوردستانی

لەبارەی گرانبوونی نرخی غازەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی گرانبوونی نرخی غازەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر لەبارەی گرانبوونی نرخی غازەوە روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای دابینکردنی غاز بۆ سنوری پارێزگای هەولێر گرێبەستی فرۆشتنی غازی بە وڵاتێکی دراوسێش واژۆکردووە، بۆیە کەمبوونەوەی غاز و گرانبوونی نرخەکەی سەری هەڵداوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پرسی گرانبوونی غاز تەنها لە هەولێر نییە بەڵکو لە هەموو هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەر نرخەکەیدا هاتووە، بەڵام لەئێستادا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەری کێشەکە لەپەیوەندی بەردەوام دان".

ئاماژەی بەوەشکر "ئەو کۆمپانیایەی غاز دابین دەکات گرێبەستی لەگەڵ وڵاتێکی دراوسێش کردووە و غاز هەناردەی ئەو وڵاتە دەکات، بۆیە حکومەتی پارێزگای هەولێر تا دابینکردنی تەواوی پێداویستی ناوخۆ، رێگەنادات ئەو کۆمپانیایە غاز هەناردەی دەرەوە بکات و لەئیستادا لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan