کوردستانی

گەنجێک لەکاتی کارکردندا خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لەکاتی کارکردندا خنکا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە ناحیەی دێلزیانی سەر بە قەزای سۆران لە کارگەیەکی دروستکردنی چیمەنتۆ لەکاتی کارکردندا دەکەوێتە ناو حەوزێکی ئاو دەخنکێت، بەرگریی شارستانی سۆرانیش باس لەوەدەکات پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

بەرێوەبەرایەتى بەرگریی شارستانى سۆران رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر 8:53 خولەک گەنجێک لەکاتی کارکردن لە کارگەی دروستکردنى چیمەنتۆ (کۆنکریت) لە ناحیەی دێلزیان لە یەکێک لە حەوزەکانی کارکردنی کارگەکە خنکاوە".  
  
ئاماژەی بەوەشکردووە "دەستبەجێ تیمى مەلەوانى بەرێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێنا و گواستیانەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران".  
  
ئەوەشخراوەتەڕوو "گەنجەکەی ناوی (رێبەر محەمەد حسێن)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1998ە و دانیشتوى گوندى سرێشمەی سەر بە ناحیەى خلیفانـە، ئەو پیشەی شوفێرى میکسەرە لە کارگەکە".  
  
بەرگریی شارستانی سۆران باسی لەوەشکردووە "بەپێی وتەی ئەو کەسانەی لەو کارگەیە کار دەکەن لەکاتی کارکردن دەکەوێتە ناو حەوزێکى کارکردنى ئاوى کارگەکە کە قوڵایی چوار مەتر دەبێت، لەئێستادا لەلایەن پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خنکانەکەی دەکرێت".  
س.ر
Qaiwan
Qaiwan