کوردستانی
کەجەکە: پابه‌ندبوونی خۆمان به رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ریی مام جەلال دووپاتدەکەینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان "کەجەکە" لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت پابه‌ندبوونی خۆیان بە رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌رییان دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
لە پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە "له چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی، رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عیراق، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ بیره‌وه‌ری به‌ڕێزیان داده‌نه‌وێنین و پابه‌ندبوونی خۆمان به رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌رییان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژە بەوەشکراوە "له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ییه‌كدا كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون كه به زانابوونی مێژوویی، لێهاتوویی سیاسی و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی مۆركی خۆیان له رووداو و پێشهاته‌كان ده‌ده‌ن و ده‌بنه به‌شێك له ناسنامه و مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانیش ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه كه به زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشان له پێناو ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورددا شوێنپه‌نجه‌ی له سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كورستان و به تایبه‌تیش باشووری كوردستان دیاره".
ئاماژە بەوەشکراوە "هه‌ر له‌م پێگه‌یه‌وه توانی له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و عێراقیش ببێته ناونیشانی پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، دانۆستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌و دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌ی كه له نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال، رێبه‌ر ئاپۆ و مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا بونیادنرا بوو به هه‌وێنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له هه‌ر چواربه‌شی كوردستان و ده‌سكه‌وتی مه‌زنی نیشتمانی و دیموكراتی لێكه‌وته‌وه كه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن، له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه دوژمنانی گه‌لی كورد هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن، پابه‌ندبوون به میراسی شۆڕشگێڕی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ری ئه‌م دۆستایه‌تییه كلیلی تێپه‌ڕبوونه له قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان".
ئەوەش هاتووە "له چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالدا به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆمانی ده‌زانین كه بۆ خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له میرات و بیروه‌ره‌ی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مان په‌ره به تێكۆشانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و خۆڕاگری له دژی داگیركه‌ران بده‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مانی ئاشتی و دادپه‌ره‌وه‌ری و یه‌كسانی ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی له هه‌موو كوردستاندا بونیاد بنێین. هیوادارین كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به پشتبه‌ستن به میراتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی سه‌رۆك مام جه‌لال بتوانێت به‌هێزتر له جاران له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی باشووری كوردستان و ئێراق رۆڵ بگێڕێت".
س،ر

بیروڕا