کوردستانی

قایمقامی سلێمانی: هیچ کەسێک لە دەست یاسا رزگاری نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامی سلێمانی: هیچ کەسێک لە دەست یاسا رزگاری نابێت
مەودا میدیا-

لەبارەی رووداوەكەی شەقامی بەختیاری قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، هیچ کەسێک لە دەست یاسا رزگاری نابێت و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشەوە بەدواداچوونی پێویستی لەبارەوە دەکرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رووداوەكەی دوێنێی شەقامی بەختیاری رایگەیاند "هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بەدواداچوونی پێویست دەکەن بۆ هەموو ئەو کەیسانە و ئەوەی دوێنێش حاڵەتێک بووە و بەدواداچوونی بۆدەکرێت".

ئەوەشی خستووتەڕوو "بەدڵنیاییەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر و هیچ کەسێکیش لەسەرووی یاساوە نییە، رێوشوێنی تەواو لەگەڵ ئەو کەسانەشدا دەگیرێتەبەر كە کارێک دەکەن دژی بەرژەوەندیی تاک و کۆمەڵە لە شاری سلێمانی".

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ لە گەڕەكی بەختیاریی شاری سلێمانی شەش کەس بە چەکەوە هێرشیانكردە سەر گەنجێك و بە قۆناخە تفەنگ لێیان دا.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan