کوردستانی
لەبارەی مووچەوە هەواڵێکی نوێ گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا 200 ملیار دینارەکە نەگەیشتووەتە هەرێم و هیوادارن تا رۆژی پێنجشەممە، بگاتە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە سێی تشرینی یەکەمی 2021 جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگ لەسەر ناردنی پارەکە دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا 200 ملیارە نەهاتووە و ئومێدەوارین تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بێت".
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بوتڵی غاز لە هەولێر و دهۆک ئاماژەی بەوەکرد "لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و کۆمپانیاکانی بەرهمهێنانی غاز و بریکارەکان قسەمان کردووە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی زۆر کورتدا نرخەکەی بگەڕێتەوە دۆخی پێشتر و بەم نزیکانە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت".
هەر لەو کۆنگرەیەدا لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان باسی لەوەکرد "بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عیراق کۆببنەوە و رێککەوتن لەسەر بڕی ئەو نەوتە بکرێت کە بۆ هەرێم دەنەێردرێت، دوای ناردنیشی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
ر. ر

بیروڕا