کوردستانی
پێشبینیی دەکرێت لە چەند رۆژێکی ئەم مانگەدا یەکەم باران لە هەرێم ببارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی 14 تاوه‌كو 18ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م شه‌پۆلی بارانبارینی پایزی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات.
شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی 14 تاوه‌كو 18ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م شه‌پۆلی بارانبارینی پایزی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات.
ئەمڕۆ یەکشەممە سێی تشرینی یەکەمی2021 ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "به‌پێی دواین نوێبونه‌وه‌كانی مۆدێلی GFS ئه‌مەریكی یه‌كه‌م شه‌پۆلی بارانبارین له پایزی ئه‌مساڵدا له رۆژانی 14 تاوه‌كو 18ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات كه له شه‌پۆلێكی لاواز پێكدێت له ناوچه شاخاوییه‌كانیش كاریگه‌ری مامناوه‌ند ده‌بێت".
ئەو کەشناسە باسی لەوەشکردووە "له مۆدێل و نه‌خشه‌كانی دیكه‌ی كه‌شوھه‌وادا، تا ئێستا ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌رنه‌كه‌وتوه و له ئارادا نییه، بۆیه به‌وردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین له‌ئه‌گه‌ری جێگیربوون و پشتراستكردنه‌وه‌ی پێشبینیه‌كه له زۆرینه‌ی نه‌خشه‌كاندا زانیاری زیاترمان له رۆژانی ئاینده‌دا ده‌بێت".
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما به‌ره‌و نزمبوونه‌وه ده‌چن و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ، ئاسمانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



