کوردستانی

روونکردنەوەیەک لەسەر شەش رۆژ پشووەکەی پەروەردە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لەسەر شەش رۆژ پشووەکەی پەروەردە
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پشووەی بۆ قوتابخانە حکومییەکان راگەیەنراوە قوتابخانە تایبەتەکان ناگرێتەوە و لە قوتابخانە تایبەتەکان تەنیا رۆژی 10ی مانگ پشووی فەرمی دەبێت. 
  
ئەمڕۆ یەکشەممە سێی تشرینی یەکەمی 2021 سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە لێدوانێکدا بە کەناڵی رووداوی راگەیاند "ئەو پشووەی وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابخانە حکومییەکان رایگەیاندووە کە لە 6ی ئەم مانگە تاوەکو 11ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت قوتابخانە تایبەتەکان ناگرێتەوە". 
  
دوێنێ شەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بڕیاردراوە لە رۆژی چوارشەممە شەشی تشرینی یەکەمی 2021 تا رۆژی سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 بكرێتەوە پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan