کوردستانی
هەولێر؛ بەتۆمەتی کوشتن ژنێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند، کە پێشتر فەرمانی دەسگیرکردنی بەتۆمەتی کوشتن بۆ دەرچووە .
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند، کە پێشتر فەرمانی دەسگیرکردنی بەتۆمەتی کوشتن بۆ دەرچووە .
ئەمڕۆ یەکشەممە سێی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تۆمەتبارێکی ژن-یان بە ناوی (د.د.ص) دەستگیرکردووە کە لە دادگای تاوانی سێیەم/ هەولێر، بەپێی مادەی 405ی کوشتن لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە " تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و لەئێستادا رەوانەی دادگا کراوە".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



