کوردستانی

لەسەر ئاستی عیراق سلێمانی ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر ئاستی عیراق سلێمانی ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد
مەودا میدیا-

بەپێی ئامارێک کە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دۆخی تەندروستی لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا نیشان دەدات و پێشبینی ساڵانی ژیان لە سلێمانی 72 ساڵە و ئەوەش بەرزترین ئاستە لەسەر ئاستی عیراق.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی لە بارەی ساڵانی ژیان لە سلێمانی بڵاوکردەوە کە بەپێی ئامارەکە "رێژەی دانیشتوان بۆ بنكەی تەندروستی (3848) هاوڵاتی و رێژەی پزیشك بۆ (10) هەزار كەس 11 پزیشك، و رێژەی پەرستار بۆ 10 هەزار كەس 19 پەرستارە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، مردنی دایك لەكاتی لەدایكبووندا بۆ هەر (100) هەزار دایكێك (23) دایکە، کە نزمترینە لەسەر ئاستی عیراق و ژمارەی مردنی منداڵی شیرەخۆرش بۆ (1000) منداڵ لە ساڵێكدا (17) منداڵە، و مردنی منداڵی خوار تەمەن (5) ساڵ بۆ (1000) منداڵ لە ساڵێكدا (15) منداڵە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی، كە ساڵانە سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكانیان كردووە دوو ملیۆن و 725 هەزار و 219  کەس بووە و ژمارەی نەخۆشی داخڵبوو بۆ نەخۆشخانەكان 291,533 نەخۆش بووە و ژمارەی چارەسەرە نەشتەرگەریەكان 63,346 بووە و رێژەی نەخۆشیی درێژخایەن %3,7ی دانیشتوانە.

هەر بەپێی ئامارەکە لەدایكبوونی ساڵانە (41,431) منداڵ، و مردنی ساڵانە (4950) هاوڵاتی  بووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan