کوردستانی

کچێکی سنەیی لەبەر ئەوەی خۆشەویستی هەبوو باوکی سوتاندی

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێکی سنەیی لەبەر ئەوەی خۆشەویستی هەبوو باوکی سوتاندی
مەودا میدیا-

لە رووداوێکی کۆمەڵایەتییدا لە شاری سنە دوای ئەوەی باوکێک دەزانێت کچەکەی خۆشەویستی هەیە، بەنزینی پێدادەکات و ئاگری تێبەردەدات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە کچەکە گیانیلەدەستدا. 

یەکێک لەو دکتۆرانەی ئەو نەخۆشخانەیەی کچەکەیان بۆ گواستووتەوە وێنەیەکی کچە سوتاوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "کچێکی 22 ساڵیان هێنایە نەخۆشانە کە باوکی بەهۆی بوونی خۆشەویستەوە سوتاندوویەتی و لە %85ی جەستەی سوتاوە".

دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی کچەکە، هەواڵ بڵاوبووەوە کە بەهۆی رێژەی سوتاوی و سەختی رووداوەکەوە کچەکە گیانیلەدەستداوە، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە لە بەیاننامەیەکدا بەڵێنیانداوە، خۆپیشاندان بکەن و لە دژی (کوشتنی بە پاساوی شەرەف) دروشم بڵێنەوە.

ژنە چالاکوانەکان داوا لە حکومەت دەکەن باوکی ئەو کچە 22 ساڵە دەستگیربکرێت و رێگەی نەدەن لەژێر پاساوی "ناموس پەرستی"دا خۆی بشارێتەوە.

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan