کوردستانی

بۆ هەرمانگێک خەرجی خێزان و تاک لەپارێزگای سلێمانی چەندە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ هەرمانگێک خەرجی خێزان و تاک لەپارێزگای سلێمانی چەندە؟
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی رایگەیاند، لەم ساڵدا تێكڕای خەرجی مانگێکی خێزان (1,123,000) دینار بووە، بەڵام تێكڕای داهاتی مانگێکی خێزان (842,400)  دینارە، هەروەها تێكڕای خەرجی مانگێکی تاكەکەس (234,000) دینار و تێكڕای داهاتی مانگێکی تاكەکەس (187,200) دینار بووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی ئاماری پارێزگای سلێمانی لەڕووی دانیشتوان و خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندووە، تێكڕای خەرجی مانگێکی خێزان (1,123,000) دینار، و تێكڕای خەرجی مانگێکی تاكەکەس (234,000) دینار، و تێكڕای داهاتی مانگێکی خێزان (842,400)  دینار، و تێكڕای داهاتی مانگێکی تاكەکەس (187,200) دینارە، ژمارەی رەگەزی مێ بەرامبەر (100) ڕەگەزی نێر (102.8) مێیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوانی گەورە و مامناوەند و بچوك (35093)،  بەندكراوان لە نەوجەوان و پیاو و ژنان (1296) بەندکراو. ژمارەی كوڕان  لە خانەی نەوجەوانان (17)، ژمارەی كچان لە خانەی نەوجەوانان (9).

باسی لەوەشکردووە، ژمارەی خێزانەکان بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی (2021): لە (1991)  149,124 خێزان و لە (2021) 578,673 خێزانە. ژمارەی دانیشتوان بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی (2021)، لە (1991) 951,723 کەس و لە (2021) 2,546,162 کەسە.

لەئامارەکەی پارێزگای سلێمانیدا هاتوە، قەبارەی خێزان/ ژمارەی كەسەکان لە خێزانێکدا، لە (1991) 9.8 کەس و لە (2021) 4,4 کەسە. هەروەها گەشەی دانیشتوانی ساڵانە لە (2021): 2.4%

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan