کوردستانی

نوێترین زانیاری لەسەر دواخستنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی بەندکراوانی بادینان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر دواخستنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی بەندکراوانی بادینان
مەودا میدیا-

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە پرۆسەی دادگایی کردنی چوار زیندانی بادینان بەڕێوە بچێت، بەڵام جارێکی دیکە بە بیانووی گواستنەوەی دوو دادوەری دادگای تاوانەکانی هەولێر، دادگایکردنی بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان دواخرا.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان بە بە مەودا میدیای راگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگایکردنی (مەسعود شەنگالی، کارگەر عەباس، بەندەوار ئەیوب و شیروان تەها) بەڕێوەبچێت، بەڵام بە بیانووی گۆڕینی دادوەرەوە دانیشتنەكە دواخرا بۆ 20ی تشرینی یەکەم.

بەشێک لە تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان و پەرلەمانتاران دەڵێن، ئەو دەستگیرکراوانەی بادینان هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساغنابێتەوە و هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر نییە، بۆیە دادگاییکردنەکەیان دوادەخرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە بۆ جاری سێیەمە دانیشتنی دادگاییكردنی ئەو چوار دەستگیركراوەی بادینان بە بیانوی جۆراوجۆر دوابخرێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan