عیراقی
کۆمسیۆن دڵنیایی دەدات بە دەنگدەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عیراق لەبارەی ئامێرەکانی دەنگدانەوە دڵنیایی تەواو دەدات بە دەنگدەران و رایدەگەیەنێت هیچ کێشەیەکی تەکنیکی لە ئامێرەکاندا نین.
نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "قەدەغەکردنى بردنە ژورەوەى کامێرا بۆ ناو بنکەکانى دەنگدان بۆ پاراستنى پڕۆسەى دەنگدان بوو".
لەبارەی ئامێرەکانی دەنگدانەوە یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆن دڵنیاییدا و وتی "هیچ کێشەیەکى تەکنیکیمان لە ئامێرى دەنگدان تۆمار نەکردووە".
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.
س،ر