کوردستانی

مەودا میدیا ناوی تەواوی کاندیدە دەرچووەکانی پارێزگای سلێمانی ئاشکرادەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا ناوی تەواوی کاندیدە دەرچووەکانی پارێزگای سلێمانی ئاشکرادەکات
مەودا میدیا-

پارێزگای سلێمانی لە پێنج بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان ملیۆنێک و 425 هەزار و 705 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 18 کورسیی پەرلەمانی عیراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە پێنجیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.

بازنەی 1ی سلێمانی: 4 کورسی
 
- رێبوار عەبدولڕەحمان لە نەوەی نوێ بە پلەی یەکەم دێت و زیاتر لە 15 هەزار دەنگی بەدەستهیناوە
- یادگار مەحموود لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی دووەم دێت و زیاتر لە حەوت هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- نەرمین مەعرووف لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پلەی سێیەم دێت و بە کۆتای ژنان دەردەچێت
- دارا سێکانیانی لە یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ شوناس شێرکۆ لە گۆڕان دەنگەکانیان لەیەکەوە نزیکن
 
لە بازنەی 2ی سلێمانی: 3 کورسی
 
- بەدرییە حوسێن لە نەوەی نوێ بە پلەی یەکەم دێت و زیاتر لە 15 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- بڕیار رەشید لە هاوپەیمانی کوردستان کە یەکێتیە بە پلەی دووەم دێت و نزیکەی 7 هەزار و 600 دەنگی بەدەستهێناوە
- ئاسۆ فەرەیدوون لە هاوپەیمانیی کوردستان کە لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانە بە پلەی سێیەم دێت و شەش هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
 
لە بازنەی سێی سلێمانی (هەڵەبجە، شارەزوور، پێنجوێن و دەورووبەری): 3 کورسی
 
- چرۆ حەمە شەریف لە هاوپەیمانیی کوردستان بە پلەی یەکەم دێت کە 14 هەزار و 500 دەنگی بەدەستهێناوە
- موسەننا ئەمین لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە پلەی دووەم دێت کە 14 هەزار و 300 دەنگی بەدەستهێناوە
- ئاریان تاوەگۆزی لە نەوەی نوێ بە پلەی سێیەم دێت کە 11 هەزار و 500 دەنگی بەدەستهێناوە
 
بازنەی چواری سلێمانی (ئیدارەی راپەڕین و دووکان): 4 کورسی
 
- سروە عەبدولواحید لە نەوەی نوێ بە پلەی یەکەم دێت کە زیاتر لە 28 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- سۆران عومەر لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە پلەی دووەم دێت کە زیاتر لە 24 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- غەریب ئەحمەد لە هاوپەیمانیی کوردستان لە پلەی سێیەم دێت کە 19 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- بەدریە حوسێن لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پلەی چوارەم دێت کە 16 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
 
لە بازنەی پێنجی سلێمانی (گەرمیان): 4 کورسی
 
- موەفەق حوسێن لە نەوەی نوێ بە پلەی یەکەم دێت کە زیاتر لە 20 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- شوان محەممەد لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی دووەم دێت کە هەشت هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- سروە محەممەد لە هاوپەیمانیی کوردستان بە پلەی سێیەم دێت کە شەش هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- کاروان یاروەیس لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە پلەی چوارەم دێت کە شەش هەزار دەنگی بەدەستهێناوە

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan