کوردستانی

کەشناسی مژدەی بارانبارین دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی مژدەی بارانبارین دەدات
مەودا میدیا-

دەستەی کەشناسیی عیراق پێشبینییەکانی بۆ چەند رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە رایگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکەن لە رۆژی سێشەممە نمەباران و لە رۆژی چوارشەممەش بارانی کەم لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت. 

لە راگەیەندراوێکدا کە دەستەی کەشناسیی عیراق بڵاویکردەوە هاتووە "رۆژی سێشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ و کەمێک ھەوری دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی خۆرئاوا، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری عیراقدا ھاوشێوەی رۆژی پێشوتر دەبن".

ئاماژەی بەوەشكردووە "پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە لە ھەرێمی کوردستان  بارانی کەم  ببارێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دابەزن ، بەڵام لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشور پلەکانی گەرما ھاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن و لە خۆرئاوای عیراق پێشبینی دەکرێت باران ببارێت".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا ئەوەی خستووتەڕوو "رۆژی پێنجشەممەش ئاسمانی عیراق پەڵەھەور دەبێت و لە ھەرێم و باشور پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە ، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan