کوردستانی

دەنگی کۆی حزبەکانی کوردستان بەپێی ئەنجامە نا فەرمییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگی کۆی حزبەکانی کوردستان بەپێی ئەنجامە نا فەرمییەکان
مەودا میدیا-

بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکان سەرجەم حزبەکان ژمارەی دەنگەکانیان کەمیکردووە بەراورد بە هە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی عیراق بەجۆرێک، پارتیی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە 300 هەزار دەنگ و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان زیاتر لە 214 هەزار دەنگ کەمی کردووە .

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عیراق، پارتی دیموکراتی کوردستان 420 هەزار و 430 دەنگی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2018دا 724 هەزار و 727 دەنگی بەدەستهێنابوو، بەوەش 304 هەزار و 297 دەنگ کەمیکردووە، هەروەها یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 150 هەزار و 155 دەنگی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی 2018 دا 364 هەزار و 638 دەنگی بەدەستهێنابوو، بەوەش 214 هەزار و 483 دەنگ کەمیکردووە.

هەروەها نەوەی نوێش، لەم هەڵبژاردنەدا 135 هەزار و 140 دەنگی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018دا 152 هەزار و 645 دەنگی بەدەستهێنابوو، بەوەش 17 هەزار و 505 دەنگ کەمیکردووە.

هەرچی بزوتنەوەی گۆڕانیشە لەم هەڵبژاردنەدا 22 هەزار و 300 دەنگی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی 2018دا 199 هەزار و 611 دەنگی بەدەستهێنابوو، بەوەش 177 هەزار و 311 دەنگ کەمیکردووە، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیش لەم هەڵبژاردنەدا 105 هەزار و 110 دەنگی بەدەستهێناوە و لە 2018دا 98 هەزار و 19 دەنگی بەدەستهێنابوو، کۆمەڵی دادگەریش 50 هەزار و 550 دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2018شدا 91 هەزار و 968 دەنگی بەدەستهێنابوو.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan