کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان: داوای لێبوردن دەکەین خەتای خۆمان بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی2021 خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئەنجامە نافارمییەکانی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند "داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بووە".
دەقى راگەیەنراوى خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان:
ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان..
گۆڕانخوازان ..
ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتون.
لێرەوە، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و، دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بوە کە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەھێناوە.
بە راشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردوە، وەکچۆن زۆرینەی ھاوڵاتیان ھەمان شتیان کردوە.
ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین و، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین.
خانەی راپەراندن
١١ی١٠ی٢٠٢١

بیروڕا