کوردستانی

داوایەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوایەک ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت
مەودا میدیا-

لە دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق تووشی شکست هات، ئەندامێکی پێشووی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان داوایەک ئاراستەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەکات.

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی پێشووی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "بەرێزان ئەندامانی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆران
دوای ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەانی عیراق و پاش شکست ھێنانی بەرچاوی بزوتنەوەی گۆران بەدەرنەچونی ھیچ کاندیدێک ، باشتر و جوانترو جوامیرانەترە کە ئێوە دەست لە ئەندامێتی خانەی راپەراندن ھەڵبگرن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ھەڵوێستە جوانە و بگرە ھیچ نەنگی نییە ئێوە نەخیانەتتان کردوە ، نەوڵاتتان فرۆشتوە ، ئێوە ھەڵەتان کردووە ، ئێوە سەرکەوتوو نەبون لە ئیدارەدانی بزووتنەوەکە، با ئەمە ببێتە  نەریتێکی پۆزەتیف لەکوردوستاندا، ھەر کاتێ یەکێ شکستی ھێنا بادەست لەو کارە ھەلبگرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan