کوردستانی

ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی نێوان مەسرور بارزانی و بەرهەم ساڵح ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی نێوان مەسرور بارزانی و بەرهەم ساڵح ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک کۆماری عیراق پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێم کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق پێگەیشت. 
 
وەک ئاماژەی پێدراوە "سەرۆک کۆماری عیراق بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عیراق، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هەڵبژاردنی بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ناوبرد".
 
لە بەشێکی راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە "سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئەو ئەنجامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستیهێناوە."
 
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە گشت لایەنەکان، هەرچی زووتر بکەونە گفتوگۆ و بە هاوکاری و هەماهەنگی کار بکەن بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بخەنە خزمەت بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عیراق و خزمەتێکی شایستەی سەرجەم گەلانی عیراق بکرێت.
 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan