کوردستانی
کۆمەڵ: به به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه خۆمان بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادە دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لێبووردنی لە کادیر و ئەندامانی دەکات.

محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تییه‌وه داوای لێبوردن له هه‌موو كادیر و ئه‌ندامانمان ده‌كه‌ین، كه نه‌مانتوانی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستبهێنین كه له‌به‌رچاومانگرتبوو".
وتەبێژی کۆمەڵ لە بەشێکى پەیامەکەیدا سووپاس و پێزانینى ئاڕاستەی دەنگدەران و کاندیدەکان و ئۆرگانەکانى کۆمەڵ کرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌رپرسیاریەتی ئه‌م دۆخه له ئه‌ستۆ ده‌گرن".
ئاماژەی بەوەشکرد "هه‌ر له سبه‌ینێوه به به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه خۆمان بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادە دەکەین و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی چارەسەری دۆخەکە دەستپێدەکەین، کۆمەڵ دۆخی زۆر سەختتر لەمەشی تێپەڕاندووە".
بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە تاوەکو ئێستا راگەیێندراون، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 1 کورسی بەدەستهێناوە ئەویش لە سنووری بازنەی 4ی پارێزگای سلێمانی.
س،ر

بیروڕا