کوردستانی

د. دەرباز محەمەد: داوای لێبوردن لە ھەموو دەنگدەرێکی گۆڕان دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. دەرباز محەمەد: داوای لێبوردن لە ھەموو دەنگدەرێکی گۆڕان دەکەین
مەودا میدیا-

لە دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق تووشی شکست هات و دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا ئەندامێکی خانەی راپەڕاندن داوای لێبوردن لە دەنگدەران دەکات و دەڵێت " نامەکەتان گەیشت والێی تێگەیشتم لە ماوەی (48) کاتژمێردا وەڵامی کۆتایی دەگات".

د. دەرباز محەمەد. ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا رایگەیاند "سوپاسی زۆر بۆ ھەموو ھاوڕێ و ھەڵسوڕاوان کە لەماوەی رابردوو ماندووبوون، رێزی زۆر بۆ ئیرادەی دەنگدەر ، ئەوانەی بایکۆتیان کرد یان دەنگیان بە گۆڕان نەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "داوای لێبوردن لە ھەموو دەنگدەرێکی گۆڕان کە ئێمە نەمانتوانی لە ئاست داوا و خواستی ئێوەدابین، نامەکەتان گەیشت والێی تێگەیشتم لە ماوەی (48) کاتژمێردا  وەڵامی کۆتایی دەگات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan