کوردستانی
فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە لەبارەی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا لەکاتی گەشتکردن و هاتنەوە لە دەرەوەی وڵات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەبەر رۆشنایی بارودۆخی ئێستای کۆڤید 19 و بوونی رێنمایی جیاواز لە وڵاتانی دەرەوەی عیراق و پرسیارکردنی زۆری ھاوڵاتییان ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پابەندی جێبەجێکردنی رێنمایەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوڵاتییان لەکاتی رۆشتن یاخود گەڕانەوە لە گەشتکردن، پێویستە لە ژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدابن، لێرەدا جەخت دەکەینەوە کە ھێڵە ئاسمانی یەکان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەرپرسن لە ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتییان لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم لە ھەر رێنمایەک کە لە وڵاتانی دەرەوە جێبەجێ دەکرێت و پێویستە پێشوەختە ھاوڵاتییانی لێ ئاگادار بکەنەوە، لەو روانگەیەشەوە بە باشمان زانی ھاوڵاتییانی بەڕێز لە جێبەجێ کردنی ئەم رێنماییانەی خوارەوە ئاگادار بکەینەوە :

1- بۆ رۆشتن، لەکاتی گەشتکردن ھاوڵاتی پێویستە پێش کەمتر لە 72 کاتژمێر، پشکنینی کۆڤید 19ی کردبێت و بە «negative» دەرچووبێت، بۆیە لەکاتی رۆشتندا تەنھا بە وەرگرتنی ڤاکسین رێگەپێدانی گەشتی پێنادرێت، بەڵکو پێویستە پشکنینی (PCR)ی لە یەکێک لە نەخۆشخانە حکومییە رێگەپێدراوەکان کردبێت، بە پێچەوانەوە بەپێی رێنماییەکان فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاوڵاتی پێشتر لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە رێگەی پێدراوە یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە.
2- بۆ ھاتنەوە، ئەو ھاوڵاتییانەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگە (کارت)ی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت رێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت، ئەو کەسانەی ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نەبێت، لەکاتی ھاتندا وپێش داخڵبوونی تیمەکانی تەندروستی لەناو فڕۆکەخانەدا، پشکنینی (PCR)یان بۆ ئەنجام دەدەن.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوو تێبینی خستووەتەڕوو، ئەوانیش:
1- کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتییان کە لە سەر ھێڵەکانیان گەشت دەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.
2- سەبارەت بە منداڵان تا تەمەنی (10) ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵە ئاسمانییەکان ھەماھەنگ و راوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو رێنمایانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە رێگەپێدان یان ڕێگری کردن لە سەفەر کردنی ئەو منداڵانە بۆیە جەخت دەکەینەوە فڕۆکەخانە بەرپرس نییە لە رێگرتنی منداڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانییەکانەوە .
س،ر
بیروڕا