کوردستانی
پەیامی دەنگدەران بۆ حزبەکان؛ چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت ئەو پەیامەی هاوڵاتییان و دەنگدەران ئەمجارە لە هەڵبژاردندا لە رێگەی بایکۆتکردن و سوتاندنی دەنگەکاندا گەیاندیان ئەوەیە کە لایەنەکان پێویستیان بە بەخۆداچوونەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد ەکارهێنانی ئامێرەکان دەنگدان و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی کۆمسیۆن لەلایەن چاودێرانەوە رێگرییەکی باشی کرد لە هەبوونی ساختەکاری لە هەڵبژاردن.
سەرکەوت حەمە حسێن، شارەزای بواری هەڵبژاردن لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو پەیامەی هاوڵاتییان و دەنگدەران ئەمجارە لە هەڵبژاردندا لە رێگەی بایکۆتکردن و سوتاندنی دەنگەکاندا گەیاندیان ئەوەیە کە لایەنەکان پێویستیان بە بەخۆداچوونەوە هەیە، هەروەها کەمکردنەوەی دەنگەکانی حزبە دەسەڵاتەکان بە واتای ئەوە دێت هاوڵاتییان لێیان رازی نین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر لایەنەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان گوێ بدەنە ئەو پەیامانەی دەنگدەر ئەوا ئەو گۆڕانکارییە کە روودەدەن بە ئاراستەی چاکسازی دەبێت".
ئەو شارەزایەی بواری هەڵبژاردن لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنەوە وتی "ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن لە جارەکانی دیکە باشتر بوو بە تایبەت بە کارهێنانی ئامێر سەرکەوتووتر بوو لە ساڵی 2018, هەروەها چاودێران رێگریان دەکرد لە دەنگدەر ئەگەر بەڵگەنامەکانی تەواو نەبێت و پەنجەمۆر نەیخوێنێتەوە بۆی نەبوو دەنگ بدات".
باسی لەوەشکرد "بەکارهێنانی ئامێرەکان دەنگدان و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی کۆمسیۆن لەلایەن چاودێرانەوە رێگرییەکی باشی کرد لە هەبوونی ساختەکاری لە هەڵبژاردن و سکاڵای کەمتریش هەبوو، هەروەها ئامێرەکان ژماردنی دەنگەکانی خێراتر کرد".
جێگای ئاماژەیە، رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، هەروەها رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو.
س،ر

بیروڕا