کوردستانی

مەسرور بارزانی: هیوادارم هەموومان پێکەوە بتوانین لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان کار بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: هیوادارم هەموومان پێکەوە بتوانین لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان کار بکەین
مەودا میدیا-

مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە تیادا پیرۆزبایی لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

لە پەیامەکەیدا هاتووە "بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە مەسعود بارزانی، سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەمو خەڵکی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی نوێنەرانی کورد لە کەرکوکی دڵی کوردستان دەکەم کە جارێکی تر سەلماندیان پێناسەی کەرکوک کوردستانییە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە  "سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکوک بەو ڕێژە بەرزە، ئاماژەیە بۆ وەفاداری خەڵکی کەرکوک بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەرخودان و کوردایەتی، سوپاسی خوشک وبرایانی ئێزیدی دەکەم کە لە ناوچەکانیان و بەتایبەتی لە دەڤەری شنگال، پشتیوانی بەهێزی خۆیان بۆ پارتی دوپات کردەوە کە بە دڵنیاییەوە، پارتیش وەک هەمیشە، بەرگریکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت".  

باسی لەوەشکردووە "هەروەها پیرۆزبایی لە لایەنە براوەکانی دیکەی ئەم هەڵبژاردنەش دەکەم و هیوادارم، هەموومان پێکەوە، بتوانین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان کار بکەین بۆ جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و بە دیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و شەراکەتی راستەقینە لە سەر ئاستی عیراقدا، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan