کوردستانی
نێردەی یەکێتیی ئەوروپا راپۆرتی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی عیراق راپۆرتی سەرەتایی لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت هەڵبژاردنەکان لە رووی تەکنیکییەوە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوو.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "هەڵبژاردنەکان لەڕوو تەکنیکیە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوو، هەروەها ماوەی بانگەشەی ههڵبژاردن بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو، ئەمەش بەمەبەستی رەخساندنی هەلێك بۆ ئەوەی دەنگدەر بەشێوەیەکی ئازادانە بڕیاری خۆی بدات".
باسی لەوەشکردووە "لە رۆژی هەڵبژاردندا زیاتر لە 100 چاودێریان لەسەرانسەری وڵات سەردانی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانیان کرد و بەگوێرەی راپۆرت چاودێرەکانیشیان لە زۆربەی ناوچەکان پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ئارام و بەیاسایی بەڕێوەچوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو " بەشێوەیەکی گشتی پڕۆسەی دەنگدانەکە بە پۆزەتیڤی وەسف کرا و چاودێرانیشمان سەردانی 95%ی بنکەکانیان کردبوو، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا پڕۆسەکە ئاڵۆزکرا، بەهۆی کارنەکردنی ئامێری پەنجەمۆر و نەخوێندنەوەی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی لە مافی دەنگدان بێبەش بن. چاودێرەکانیشمان بە هەمان شێوەی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردنیان بە کەم باسکردووە".
جێگای ئاماژەیە، رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، هەروەها رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو.
س،ر

بیروڕا