عیراقی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان چوار شوێنی دیاریکرد بۆ ئەو لایەنانەی دەیانەوێت تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن بدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، چوار شوێنی تایبەت بە وەرگرتنی تانە و پەڵپی کاندید و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عیراق دیاریکردووە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، چوار شوێنی تایبەت بە وەرگرتنی تانە و پەڵپی کاندید و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عیراق دیاریکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای دوو رۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق سەبارەت بەو لایەنانەی کە دەیانەوێت تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدەن جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێکدا بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاند "دەتوانرێت تانە و پەڵپەکان ئاڕاستەی هەریەکە لە نوسینگەکانی هەڵبژاردن لەپارێزگاکان، نوسینگەی لیژنەی باڵا و لیژنەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عیراق بکەن".
باسی لەوەشکردووە "نوسینگەی نیشتیمانی سەر بە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لیژنەیەکی تایبەتی لە بەشی تانە و پەڵپەکان رێکخستووە بەمەبەستی وەرگرتنی تەواوی ئەو رەخنە و تانانەی کە لە هەڵبژاردنەکەی عیراق دەگیرێن".
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 10ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی و رۆژی هەینی هەشتی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عیراق لە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستیپێکرد و تا شەشی ئێوارە بەردەوامبوو.
ر. ر