کوردستانی

وەزارەتی کارەبا: لە کاتژمێر 7:00ی ئەمشەوەوە پێدانی کارەبا ئاسایی بێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا: لە کاتژمێر 7:00ی ئەمشەوەوە پێدانی کارەبا ئاسایی بێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش ئەوەی بەهۆی پرۆژەیەکی چاکسازییەوە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبووەوە، بڕیارە لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەوە پێدانی کارەبا ئاسایی بێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە هاتووە "پرۆژەی چاکسازی لە كێڵگەی كۆرمۆڵ لە لایەن کۆمپانیای داناغازەوە بە هاوکاری لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەرەو تەواوبوون دەچێت و دۆخی کارەبا بەر لە کاتی دیاریکراودا، لە کاتژمێر 7:00  ئێوارە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "کۆمپانیای داناغاز لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆڵ کرد، کە بەهۆیەوە ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەوە و لە ئەنجامدا کاریگەری بەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبوو".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan