کوردستانی
دیاردەیەکی سەیر لە سلێمانی روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەمیشە لە دوای باران بارین هەست بەبوونی پەلکە زێرینە دەکرێت و دەبینرێت، بەڵام ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی دەگمەن و بە بێ بوونی باران لە ئاسمانی شاری سلێمانی پەلکەزێڕینە بیندراوە.
هەمیشە لە دوای باران بارین هەست بەبوونی پەلکە زێرینە دەکرێت و دەبینرێت، بەڵام ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی دەگمەن و بە بێ بوونی باران لە ئاسمانی شاری سلێمانی پەلکەزێڕینە بیندراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵیدا ئاماژەی بەوەکردووە "ئەمڕۆ دیاردەی پەلكە زێڕینە لە ئاسمانی شاری سلێمانیدا دەرکەوت، سەرباری ئەوەی كە باوە پەلكە زێڕینە لە دوای باران بارین و بەتایبەت لەكاتی بوونی هەوری ستراتیۆسی نزم یان تەم و لە نزیك زەوی پەیدا دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ لە ناو هەوری بەرزی سڕڕەس پەیدا بوو ".
باسی لەوەشکردووە "دەرکەوتنی پەڵکە زێڕینە لە ئاسمانی سلێمانی لەئەمڕۆدا لە ئەنجامی شكانەوەی تیشكی خۆر لە كریستاڵی سەهۆڵی پێكهاتەی هەوری سڕڕەس بووە ".
ر، ر
بیروڕا



