کوردستانی

خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دوا بڕیاری خۆیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دوا بڕیاری خۆیدا
مەودا میدیا-

 خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکە پێکدەهێندرێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2021 لە راگەیاندراوێکدا خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکە پێکدەهێندرێت". 

ئەم بڕیارەی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق کە لە 10/10/2021 ئەنجامدرا دووچاری شکستێکی گەورەبووە و هیچ کورسییەکی پەرلەمانی بەدەست نەهێنا.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن