عیراقی

لەم کاتەوە کارکردن بە ناسنامەى بارى شارستانى رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم کاتەوە کارکردن بە ناسنامەى بارى شارستانى رادەگیرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، کارکردن بە ناسنامەى بارى شارستانى رادەگیرێت دوای ئەوەی رێژەیەکى زۆر لە هاوڵاتییان بوونە خاوەن کارتى نیشتیمانى.

ئەمڕۆ چوارشەممە خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە بەبەردەوامی کار دەکەن بۆ راییکردنی مامەڵەى هاوڵاتییان بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتیمانى، کارکردن بە ناسنامەى بارى شارستانى رادەگیرێت دوای ئەوەی رێژەیەکى زۆر لە هاوڵاتییان بوونە خاوەن کارتى نیشتیمانى".

ئەوەشی خستووتەڕوو "بەپێی زانیاری و لێکدانەوەی شارەزایانی وەزارەت چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتییان مامەڵەی کارتی نیشتیمانی ئەنجامبدەن و ببنە خاوەنی ئەو کارتە".

کارتی نیشتیمانی بەڵگەیەکی فەرمییە لە جیاتی (ناسنامە و رەگەزنامەی باریشارستانی) بەکاردەهێندرێت لەھەموو پارێزگاکانی عیراق و کوردستان و گشت دامودەزگاکانی حکومی و ئەھلی کاری پێ دەکرێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال