عیراقی
تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕانی بەسەردادێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی لێدوانێکی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عیراق بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عیراق لە هەوڵدایە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی جیهانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە زمانی ئینگلیزی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباحی فەرمی عیراق تارق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە "پشت بە بەرنامەی كار بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەبەسترێت كە بریتییە لە یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و نوسینی بە ئینگلیزی وەك ئەوەی لە زۆرینەی وڵاتاندا هەیە".
رۆژنامەکە لە زاری ئەو بەرپرسەوە دەڵێت "تابلۆكان بە قەبارەی تابلۆكانی پێشوو و هەمان رەنگ دەبن، سپی بۆ تایبەت، سوور بۆ كرێ، شین بۆ حكومی و سەوز بۆ سوپا، سەرەڕای ئەوەی كۆدێكی دیاریكراوی دەبێت بۆ هەر پارێزگایەك لەجیاتی ناوەكەی".
ئەوەشی خستووتەڕوو "وەزارەتی ناوخۆ لە ئامادەكاریدایە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەکی تایبەت بە تابلۆ بۆ كردنەوەی لقێكی خۆی لە بەغداد، بەمەبەستی زامنكردنی خێرایی بەڕێوەچوونی كارەكە و پێدانی لە وادەیەكی دیاریكراودا بە خاوەن ئۆتۆمبێل.
ر. ر
ر. ر