عیراقی
سەدر بۆ مالیکی: تاقیکراوە جارێکی دیکە تاقیناکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر بە سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت "تاقیکرایتەوە و شکستتھێنا، ھەوڵ بۆ بەدەستھێانی پۆست مەدە".
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر نامەیەکی ئاراستەی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کردووە و بە ھاوکاری ئەمەریکا تۆمەتباری دەکات و داواشی لێدەکات بگەڕێتەوە سەر رێبازی (محەمەد باقر سەدر) دامەزرێنەری حیزبی دەعووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێدوانەکەی نوری مالیکی لەسەر پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری، تووشی شۆکی کردوون، چونکە لەگەڵ کردارەکانی یەکناگرێتەوە.
هاوکات سەدر بە مالیکی دەڵێت "ئەوەی کە لە دەسەڵات لە دەستتچوو جارێکی تر قەرەبوو ناکرێتەوە، ئەوەی تاقیکراوەتەوە، جارێکی تر تاقی ناکرێتەوە، بۆیە ھەوڵی بەدەستھێنانی پۆست مەدە".
ر. ر