کوردستانی
تەرمی خوێندکارێک گەیەندرایە نەخۆشخانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی شاری قەڵادزێ کە پیشەی خوێندکارە بە پەت خۆی خنکاندووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەدا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 کاتژمێر 5:00 تەرمی گەنجێک بەناوی (د . ٲ . ٲ) لەدایکبووی ساڵی 2001، پیشەی خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەری قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
س،ر