کوردستانی
چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تەلحەمەی قەزای داقوق هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی کە بۆ بڕینەوەی دار چووبوونە ئەو ناوچەیە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تەلحەمەی قەزای داقوق هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی کە بۆ بڕینەوەی دار چووبوونە ئەو ناوچەیە، لە ئەنجامدا چەکدارەکانی داعش سێ ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتییانەیان سووتاندووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو هاوڵاتییانە توانیویانە بە سەلامەتی هەڵبێن و رزگاریان ببێت لە دەست ئەو چەکدارانە.
س،ر

بیروڕا