کوردستانی
تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەدات لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو سنوورە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند "بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیدارەی راپەڕین، ئەمشەو د.دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین لێدوانێکی دەربارەی دۆخی کۆرۆنا لە ئیدارەی راپەڕین بڵاوکردەوە، لەم لێدوانەدا داوا لە هاوڵاتییانی دەڤەری راپەڕین دەکات کە لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێژەیەکی زۆر تەشەنەی کردووە لە سنوورەکە و ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبن، نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تایبەت بە نەخۆشیە گوازراوەکان پڕ دەبن لە تووشبوانی کۆرۆنا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا نزیکەی 90 نەخۆش لەژێر چاودێری دان لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی نەخۆشییە گوازراوەکان".
س،ر

بیروڕا