کوردستانی
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمەڵ رەتکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان بۆ تاوتوێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای په‌سه‌ند نه‌كرد.
به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له سلێمانی كۆبووه‌وه و تائێستاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی سوپاسی ئه‌ندام و كادیر و ده‌نگده‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرد كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌مووان له‌خۆبوردوانه له هه‌وڵی سه‌رخستنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و كاندیده‌كانیدا بوون.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، گه‌رچی به چه‌ندین هۆكاری ناوخۆی و ده‌ره‌كی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئاست چاوه‌ڕوانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ده‌نگده‌رانیدا نه‌بوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵ هیچ كات ئه‌مه‌كداریی ئه‌ندامانی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌بیر ناكات، كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ بوون و داكۆكییان له بنه‌مای دادگه‌ریی كرد، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و را و سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به مه‌به‌ستی دیارییكردنی ئه‌و كه‌س و ئۆرگانانه‌ی له ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌م بوون دروستكرد.
به‌ڵێنیشی دا له‌پێناو چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا روویاندا، هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی له‌سه‌ر تێبینی و ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزان و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ بكات و به‌وردی به‌دواداچوونیان بۆ بكات، له نوێترین پێشهاتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی باڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بەڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه رەتكرایه‌وه به تایبه‌ت كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆنگره كراوه و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بووه.
س،ر

بیروڕا