کوردستانی
سلێمانی؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود (شەستییەکە) لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکێشێت بە هاوڵاتییەکدا و دوای برینداربوونی بەسەختی هاوڵاتییەکە گیانلەدەستدەدات.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 17 تشرینی یەکەمی 2021 لە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود (شەستییەکە) ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکێشێت بە هاوڵاتییەکدا و بەسەختی برینداری دەکات و پاش کەمێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هاوڵاتییەکە گیانلەدەستدەدات.
رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام لە زیادبووندایە، شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.
ر. ر

بیروڕا