کوردستانی
نەوزاد غەفور: بازرگانان و وەبەرهێنەرانی کوردستان بۆ کارکردن روو دەکەنە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری دووەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو بازرگانە کوردانەی لەئێستادا هاوردەی خۆراک و کەلوپەل لە دەروازەکانی خوارووی عیراق دەکەن و لەدەروازەکانی هەرێم هاوردەی ناکەن، ئاماژەی بەوەشکرد نەبوونی سیستمی بانکی لەناو هەرێم هۆکارە بۆ ئەوەی بازرگانانی هەرێم روو لە خوارووی عیراق بکەن.
نەوزاد غەفور، جێگری دووەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە رۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی راگەیاندووە "ئەو بازرگانە کوردانەی لەئێستادا هاوردەی خۆراک و کەلوپەل لە دەروازەکانی خواروی عیراق دەکەن و لەدەروازەکانی هەرێم هاوردەی ناکەن، هۆکارەکەی ئەوەیە لەبازگەکانی خواروی عێراق رسوماتی گومرگی وەک خۆی وەر ناگیرێت، بەڵام لە دەروازەکانی هەرێم پێناسی گومرگی کە بۆ خۆراک و کاڵا داندراوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو وەبەرهێن و کۆمپانیایەنەی کە روو لە شارەکانی خوارووی عیراق دەکەن و کارەکانیان دەبەنە بەغدا لەبەرئەوەیە لێرە کۆمەڵێک رۆتین رووبەڕووی بازرگان و وەبەرهێن دەکرێتەوە کاتێک پرۆژەیەک پێشکەش دەکات، هەر لەپێدانی زەوی و رادەست کردنەوەی مامەڵەکانی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ کە دوو ساڵی پێدەچێت، ئەمەش وادەکات بازرگانان و وەبەرهێنەران رووبکەنە شارەکانی خوارووی عیراق بە تایبەت بەغدا".
ئەوەشی خستەڕوو "نەبوونی سیستمی بانکی لەناو هەرێم هۆکارێکی ترە کە بازرگانان رووبکەنە شارەکانی خوارووی عیراق، چونکە بانکە حکومییەکان و بانکە تایبەتەکان جێگەی متمانەی بازرگان و وەبەرهێن نین، بانکە عیراقییەکان پێشینەو قەرز دەدەن بە کۆمپانیاکان لە شارەکانی خوارووی عێراقو کاریگەریی خۆی هەیە".
س،ر

بیروڕا