کوردستانی

دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیدار راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیدار راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك دەستگیرکردنی 49 تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی قومارکردن، ئاماژە بەوەشکراوە دەستیش بەسەر چەندین کەلوپەلی قوماردا گیراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند "هێزەکانمان لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە چەند شوێنێك توانیویانە 49 تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە كاریان قوماركردن بووە بە پێی مادەی 389 لە سزادانی عیراقی".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەو ژمارەیە 21 تۆمەتباریان لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنیەكانەوە گیراون 18 تۆمەتباری دیكەشیان لە لایەن پۆلیسی سەرهەڵدان دەستگیركراون".

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دەستیش بەسەر 9 لاپتۆب گیراوە و دوو ئەدمینی باندی قوماركردنەكەش دەستگیركران كە كاریان رێكخستنی سیستمەكە بووە ، سەرجەم تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەدا ناوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan