کوردستانی
رێزان شێخ دلێر: پێویستـە لەسەر لایەنە سیاسییەکان مافی ژنـان بدەن لە پۆستەکان بە گوێرەی بەشداریی کارایان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێویستە حکومەتی نوێ عیراق ئەمجارە مافی ئاسایی ژنان بدەن لە رووی کۆمەڵایەتی و واقعی سیاسی پشت بەست بە ئامادەی فراوانیان لە نێو پەرلەمان بە زیاتر لە 90 کورسی.
رێزان شێخ دلێر، ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر لێدوانی لیژنەی دانوستانی رەوتی سەدر بەوەی ئەگەری ئەوە هەیە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق ژن بێت ئاماژەی بەوەکرد "گومانمان لەو نیەتە نییە ئێمەش کەمتر لەوە داوا ناکەین پشت بەست بەو بەڵێنانەی لایەنە سیاسییەکان لە پێشتر و لەهەمان سات پێکهێنانی حکومەت داویانە وەک ئامرازێکی دانوستان و نمایشێک بە ئامانجی پیشاندانی کرانەوەیان".
هەروەها رێزان شێخ دلێر داوای لەلایەنە سیاسیەکان کرد بەپێدانی مافی بەشداری سیاسی ژنان لە حکـومەت بە گەڕاندنەوەی (وەزارەتی ژنـــان) وەکو مافێکی ئاسایی لەسەر ئەو سەرکـەوتنە گەورەیەیی ژنان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە تۆماریان کرد.
ئەو ئەندامەی پێشوو پەرلەمانی عیراق وتیشی "ئاساییە ژنان رۆڵی پۆستی وەزارەتە سیادییەکـان ببینن لە کاتێکدا ژنی لێهاتوو و سەرکەوتووی باشمان هەیە بۆ ئەو رۆڵــە".
رێزان شێخ دلێر لە کۆتایی بەیاننامەکەی پەیامی ئاڕاستەی ئەو لایەنانە کرد کە حکومەت پێکدەهێنن کە پابەندی بەڵێنەکانی پێش و دوای پێکهێنانی حکومەت ببن بۆ ئەوەی پەیامی دڵنیایی بدرێت بە گەلی عیراق بەوەی ئەم حکومەتە حکومەتی چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوەی چەوتــە نەک حکومەتی بەردەوامی دانە بە گەندەڵی و پشتگوێخستن و وێرانکردنە.
س،ر

بیروڕا