کوردستانی
شێوازی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ئەنجامی کاری بەردەوام و هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ بەجێ گەیاندنی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە وەرگرتنی مووچە بە شێوازی چەکەی بانکی، لەلایەن لیوای یەکی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغێکی تری پرۆسەی چاکسازی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 21ی تشرینی یەکەمی 2021 عەمید توانا سدیق, بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح, بەڕێوەبەری چاکسازی، بەئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ پاوڵ ڤۆس, راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا و تیمی بەئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە ئەنجام گەیشتنی قۆناغێکی نوێی پرۆژەی چاکسازی راگەیەندرا، لەم مانگەوە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بە شێوازی چەکی بانکی وەردەگرن، لە داهاتووشدا لیواکانی دیکەی وەزارەت بە هەمان شێوازی چەکەی بانکی مووچەکانیان وەردەگرن.
شایانی باسە، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری سەربازی و بەپاڵپشتی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان پرۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە بەرێوەدەبەن.
پرۆسەی بە چەک کردنی مووچە یەکێکە لە قۆناغە گرنگەکانی ئەم پرۆژەیە، تاوەکو ئێستا لە یەکە ئیدارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێکراوە، لەم قۆناغەدا، لیوای یەک داخڵی ئەم سیستمە بووە و سەرجەم ئامادەکارییەکانی پێویست بۆ ئەم پرۆژەیە لە رووی رێکخستننی کارەکان وهەماهەنگی کردنی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ بانکەکان رێکخراوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری سەربازی.
س،ر

بیروڕا