کوردستانی
کاتی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە و دەست بە دابەشكردنی بەشە نەوتی سپیی ماڵان دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە و دەست بە دابەشكردنی بەشە نەوتی سپیی ماڵان دەكرێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند "پاش دابینكردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین بڕیارە رۆژی یەكشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021 پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری قەزای پێنجوێن دەستپێبكات".
ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژانی دواتریش لە تەوێڵە و بیارە وخورماڵ و شارباژێڕ و ماوەت و قەڵادزێ درێژەی دەبێت و نرخی بەرمیلێك نەوت 55 هەزار دینار دەبێت".
س،ر
س،ر
بیروڕا



