کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پەرۆشی ئەوەیە کورد بە یەک تیم وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچێتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.
لەبارەی پێشھاتە سیاسییەکان، ھەلومەرجی دوای ھەڵبژاردن، قۆناغی نوێی ئەرک و بەرپرسیارێتی خەباتی سیاسی، بافڵ تاڵەبانی تێڕوانینە سیاسییەکانی خستەڕوو، ئاماژەی بەخواستی یەکێتی کرد بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق لەسەر بنەمای شەراکەتی نیشتمانیی و تەوافق، کە رەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و رایگەیاند "یەکێتی پەرۆشی ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عیراق لە ئاست خواست و پێویستی و داوای ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری، ئارامی و خۆشگوزەرانی زیاتر نەک لێکترازان و وڵات بەرەو نائارامی زیاتر ببات".
ئاماژەی بەوەشکرد "پەرۆشی ئەوەین کورد بەیەک تیم وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچینە بەغدا و بۆ ئەوەش دەست پێشخەری یەکڕیزی و کۆکردنەوەی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت جیاوازی و تێڕوانینەکان، لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان".
ھەر لەدیدارەکەدا تەئکید لە ھاریکاری زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ھەردوولا کرایەوە بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات.
س،ر
س،ر
بیروڕا



