کوردستانی

هەورە بروسکە و تاوەباران دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەورە بروسکە و تاوەباران دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری بروسکە و تاوەبارانێکی پچڕی پچڕی کورت خایەن هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری باکوری هەرێمی کوردستان. 
 
ئەمڕۆ هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری بروسکە و تاوەبارانێکی پچڕی پچڕی کورت خایەن هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری باکوری هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 28 پلە، سلێمانی 26 پلە, دهۆک 27 پلە، هەڵەبجە 28 و کەرکوک 32 پلە.
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan